Skip to the content

لە ساڵی ٢٠٢٢ مامەڵەی ٩٦%ی نووسراوە فەرمییەكانی ئەنجومەنی وەزیران تەواو كراون

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢، لە کۆی ٢٤،٤٢٥ نووسراوی ھاتوو، لە ڕووی کارگێری یاساییەوە توانراوە ٢٣،٥٣٥ نووسراو کاریان لەسەر بکرێت و تەواو بکرێن، کە دەکاتە ڕێژەی ٩٦٪‏ـی ئەو نووسراوانەی ھاتوون. ئەو نووسراوانەی کە تا ئێستا کاریان لەسەر دەکرێت یاخود تەواو نەبوون، ٨٩٠ نووسراون، کە دەکاتە ڕێژەی ٤٪‏ی نووسراوەكان.

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، جەخت لە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە و دڵنیایی لەسەر کارکردن و جێبەجێکردنی تەواوی مامەڵەکان بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەکان دەدات.