Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کونسوڵی گشتی روسیا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە

ئەمرۆ دووشەممە ١٣ ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ماکسیم روبین کونسوڵی گشتی وڵاتی روسیا لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی روسیا ھاتنی جەژنی نەورۆزی نەتەوەی کورد و ساڵی نوێی کوردی لە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و تەواوی گەلی کوردستان پیرۆزکرد

ھەر لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی روسیا ئاڵوگۆڕکران و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.

پرسە ھەنووکەیەکان و گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و دوا سەردانەکانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی حکومەتی تازەی عێراق و بە ئاراستەی چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون.