Skip to the content

بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە ناوچەی پیشەسازی تیمار سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگرانی پارێزگار و ، و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ئەندامانی لیژنەی گەشەپێدان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازی تیمار ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی نەخشەڕێگای بنەڕەتی و ڕووبەری گشتی ناوچەکە و چۆنیەتی دابەشکردنی زۆنەکان و و دەرخستە و خەملاندن گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا، هەروەها بیروڕا ئاڵۆگۆرکرا لەسەر دارشتنی میکانیزمی دەستپێکردن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو ناوچەیەو دەستپێکردن و تێچووی گەیاندنی خزمەتگوزاریەکان و راسپاردنی لیژنەیەک بە مەبەستی خستنەرووی پلان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە ناوچەکە.

هەر تایبەت بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا، کە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەرفەتێکن بۆ بوژانەوەی کەرتی پیشەسازی و زیادکردنی هەلی کار و نیشاندانی سیمایەکی جوانتر بە پارێزگای هەولێر.