Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ دامەزراوە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ھەریەکە لە ئەنجومەنی دادوەری و دەستەی دەستپاکی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر ھەماھەنگی زیاتر و پەیوەندی نێوان دامەزراوەکان بەمەبەستی کارئاسانی زیاتر.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرێوەچوونی کاروبارەکانی ئەو دامەزراوانە کراو ، پاڵپشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو دامەزراوانە خرایەروو بۆ مەبەستی پێشخستن و ئەنجامدانی کاروبارەکانیان.