Skip to the content

‎سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبوویەوە

ئەمڕۆ سێشەمە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و د.جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

‎لە کۆبوونەوەکەدا ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو هەنگاوە نادەستوورییەی کە لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە نراوە، درایە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە .

‎ئەوەش دووپات کرایەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری هەموو کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و وەرگرتنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.