Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە محەمەد نەجاڕ، ئۆفیسەری باڵای یونامی و ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد.

لە دیدارێکدا باس لە ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێم و یونامی کرا و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگیەکانی نێوانیان کرایەوە.

هەروەها باس لە دوایین پێشھاتەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان کرا، بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی حکومەتی فیدراڵی بە پێوست زانرا.

پرسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و رێکەوتنامەی شنگال و ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێکارەکاندا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.