Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەبارەی پلانی هەرێمی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  لە ڕێککەوتی ١٨/٤/٢٠١٢ لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی تۆڕی زانیاری نووسینگەی ڕێکخەری کرد کە تایبەت بوو بە پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پەسەند کردنی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە حکومەتی فیدراڵی و ئامادەکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی کە هاوتەریب لەگەڵ پلانی نیشتمانی، هەروەها پلانی کار خرایەڕوو بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پلانەکە لەلایەن دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی بۆ ئەوەی پلانێکی گشتگیر و هەمە لایەن بێت.

ئەندامانی تۆڕی زانیاری نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان سەبارەت بە پلانەکە و دەوڵەمەندکردنی خستەڕوو.