Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆکسیۆمی بەڕیتانی کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەڕێزان جەیسن ئانتلی و مارتن هاکێت، پسپۆڕانی یاسایی لە ڕێکخراوی ئۆکسیۆمی بەڕیتانی کرد.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پەرەپێدان بە توانا دادوەرییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی پەیوەست بە تیرۆر و لەخۆگرتنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە داڕشتن و جێبەجێکردنی یاسادا.