Skip to the content

خاچی سووری نێودەوڵەتی پشتیوانیی بۆ پلانی هەرێمیی دەربڕی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازیکرد لە هیشام مەندودی، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری خاچی سووری نێودەوڵەتی.  له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشک خرایەسەر چەند بابەتێکی گرنگ لە چوارچێوەی پلانی هەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەوانەش پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و سیستەمی بەڕێوەبردن لە خانە چاکسازییەکان و شیاندنەوە.