Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی ئەوڕوپا کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کۆمەڵێک لە کونسوڵی گشتی و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام له یەکێتی ئەوڕوپا کۆبۆوە، ئەوانیش بریتی بوون لە هەنگاریا، ئەڵمانیا، بولگاریا، هۆڵەندا، پۆڵەندا، ئیتاڵیا، یۆنان و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوڕوپا. 

بەرەوپێشبردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ باسکرا، و گفتوگۆکرا لەسەر ئەو بوارانە کرد کە پێویستییان بە هەماهەنگییە. نێردە بیانییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕووی ڕاوێژکارییەوە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە.