Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بریکاری وەزارەتی ئەوقاف باسیان لە دۆسیەی تاوانبارانی داعش کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕێکكه‌وتی ٣١/٣/٢٠٢١ لە نوسینگەى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، د. دیندار زێباری پێشوازی لە زین الدین مه‌ولود، بریكاری وه‌زیر و شاندى یاوەرى لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى کرد.

 لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەى هاوکارى و هەماهەنگى نێوان هەردوولا کرا، لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنى زانیارى لەگەڵ لایەنى نێودەوڵەتى سەبارەت بە دۆسیەى تاوانەکانى داعش و ناساندنى وەک تاوانى جینۆساید و کۆمەڵکوژى و تاوانى نێودەوڵەتى. 

لە کۆبوونەکەدا باسی ئەوە کرا کە حكومه‌تی هه‌ریمى کوردستان  لیژنه‌یه‌كی باڵای دامەزراندووە، لە دامودەزگا و لایەنە په‌یوه‌نداره‌كان بۆ هەماهەنگى له‌گه‌ڵ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى داعش (یونیتاد)‌ بە مەبەستى كۆكردنه‌وه‌ و دۆكیومێنت کردنى به‌ڵگه‌ و تاوانەکان و دادگاییکردنى تیرۆریستانى داعش، لە بەرانبەر ئەو تاوانانەى کە ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و گشت پێکهاتەکان ئه‌نجامى داوه‌.