Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی یۆنامی باسیان لە ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازیی کرد لە دانیال بێڵ، بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی لە عێراق بۆ تیشک خستەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بارودۆخی چاکسازییەکان و ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین، و چەند پرسێکی تری پەیوەندیدار.