Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە تیمێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە تیمێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد، کە پێکهاتبوون لە جێگری سەرۆک ڕێکخراوەکە، جێگری هەماهەنگی پاراستن، لێپرسراوی دۆخی گیراوان و شارەزای گرتووخانەکان. 
لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە ڕەوشی گیراوانی داعش و میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی قوربانیانی ماددە هۆشبەرەکان و چەند پرسێکی دیکە کرد.