Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و باڵیۆزی سوید لەسەر پرسی دادگاییکردنی داعش کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە باڵیوز ڕۆناس، باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد. 
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش لە ژێر ڕۆشنایی یاسا نێودەوڵەتییەکان، هەروەها تیشک خرایەسەر پابەندبوونی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ.