Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا دادگاییکردنی تیرۆرستانی داعشیان تاوتوێ کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێککەوتی ٥/٥/٢٠٢١ د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی کرد لە کلیمنتس سیمنتر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر بۆ تاوتوێکردنی دادگاییکردنی داعش لەژێر ڕۆشنایی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

لە دیدارەکەدا باس لە چەند بابەتێک کردا لەوانە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناساندنی تاوانەکانی داعش دەرهەق بە پێکهاتەکانی هەرێم، بەتایبەتی ئێزیدییەکان، ئەوەی کراوە دەچێتە خانەی تاوانەکانی جەنگ، تاوان دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید، هەروەها تیشک خرایە سەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە پرەنسیپەکانی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ.

لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا رایگەیاند کە بە گرنگییەوە لە بابەتی دادگایی کردنی تیرۆریستانی داعش دەڕوانن و ئامادەیی خۆیانی نیشاندا بۆ پاڵپشتی کردن لە بواری تەکنیکی بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم.