Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتی چین تاوتوێی پلانی هەرێمییان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازیکرد لە نی-ڕوچی، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێم، بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ. 

چین ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاوکاری مرۆیی و وەبەرهێنانی بازرگانی لە هەرێم. نی-ڕوچی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی پلانەکە و جێبەجێکردنی.