Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری،ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەڕێز هاکان کاراچای، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. 
لە دیدارێکدا کورتەیەک لە ناوەڕۆکی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ باسکرا.
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە خستەڕوو و بە هەنگاوێکی گرنگی ناساند و ئامادەیی بۆ یارمەتیدان دەربڕی.