Skip to the content

د. دیندار زێباری پێشواز لە بەرپرسی نووسینگەی هەولێری خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، پێشوازی کرد لە هیشام مەندودی، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری خاچی سووری نێودەوڵەتی و چەند تەوەرێکیان باسکرد پەیوەست بە سیستەمی بەڕێوەبردنی خانە چاکسازییەکان. 
تیشک خرایەسەر چەند بابەتێکی گرنگ، لەوانەش پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و سیستەمی بەڕێوەبردن لە خانە چاکسازییەکان، تا ڕێکارەکانی تەندروستی و شیاندنەوە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچن.