Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له‌گه‌ڵ بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا كۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازیی کرد لە ماری پارێت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر بۆ پیرۆزبایی لە هەمبەر ئەرکە نوێیەکەیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هاوکات، تاوتوێی سەرکەوتنە دیموکراتییەکەی هەڵبژاردنی عێراق کرا، لەگەڵ ڕۆڵی یەکێتی ئەورووپا تێیدا.