Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفرانسێکی خاچی سووردا وتەی حکومەتی هەرێمی پێشکەش کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە دەستپێکی کۆنفرانسی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەسەر یەکە چاکسازییەکان، د.دیندار زێباری وتەی حکومەتی هەرێمی پێشکەش کرد، هاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی مرۆیی خاچی سوور دا و پێشنیاری کرد کە زیاتر جەخت لەسەر قوربانیانی ماددە ھۆشبەرەکان بکەنەوە.