Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هیندستان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەڕێز سوباش کەین، کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد. 
لە دیدارێکدا بەڕێز کەین ئاشناکرا بە ناوەڕۆکی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانی خۆی بۆ پلانەکە دەربڕی. 
د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانیش سوپاسگوزاری خۆی لە بەرامبەر ڕۆڵی دۆستانەی هیندستان لە هەرێمی کوردستان پشاندا.