Skip to the content

د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی سویسرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە یۆهانا ویدتمان بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی سویسرا و جان بابتيست بەرپرسی بەشی کۆچ و ڕاگوێزانی زۆرەملێ لە نووسینگەی ناوبراو.

لە دیدارێکدا تیشکیان خستە سەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پابەندبوون بە بەها و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و ئەو تەحەدیانەی ڕووبەڕووی حکومەتی هەرێم دەبنەوە بە تایبەتی دوای هێرشی تیرۆریستان. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا کە حکومەت پاڵپشتیی جێبەجێکردنی پلانەکە دەکات. لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان ستایشی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و داڕشتنی پلانی هەرێمیی بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی لە بارەی مافی مرۆڤ.