Skip to the content

یەکەم وۆرکشۆپی تایبەت بە جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی یەکەم وۆرکشۆپی تایبەت بە جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤی کرد، کە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هارتلاند ڕێکخرابوو. تەوەرەکە لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ بوو.
 
نوێنەرانی یو ئێن، کونسوڵخانەکان، ڕێکخراوەکان، و دامەزراوەکانی حکومەت ئامادەبوون. بڕیارە وۆرکشۆپی تر لەسەر بڕگەکانی پلانی هەرێمی ئەنجام بدرێت بۆ دەوڵەمەندکردنی جێبەجێکردنی پلانەکە.