Skip to the content

دیندار زێباری بەشداری کردنەوەی (٧٠) گۆڕی قوربانیانی ئێزیدی لە گوندی حەردان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 22/2/2022 لە گوندی حەردان لە باشووری چیای شنگال مەراسیمێك بۆ كردنەوەی نزیكەی (70) گۆڕی قوربانیانی ئێزدی ئەنجامدرا، لەم مەراسیمەدا د. دیندار زێباری نوێنەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان ریزدار مسرور بارزانی بەشداربوو و ژمارەیەک لە لایەنەکانی حکومی، یوئین و كەسوكاری قوربانیان و رێكخراوەكانی بیانی و ناوخۆییەكان ئامادەبوون.

د.دیندار زێباری رێكخەری راسپاردەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتەیەكی پێشكەش كرد، لە سەرەتای وتەكەیدا ئاماژەی بەوە كرد كە داعش تاوانی گەورەی دەرهەق بە گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان کردووە بەتایبەتی كوردانی ئێزدی و گشت پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤی پێشێل كردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێزدییەكان توانیان كەلتوور، ناسنامە و ئایینی خۆیان بپارێزن، ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان هەوڵ دەدات هەموو پێکهاتەکان بپارێزێت بۆ ئەوەی بەسەربەرزی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ناوچەکانیان ئاوەدان بکرێتەوە و ئارامی و سەقامگیری بگەڕێندرێتەوە شنگال و گشت ناوچە کێشە لەسەرەکان.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتی: حکومەتی هەرێم کار دەکات بۆ ئەوەی لەرووی یاساییەوە هاوکاری قوربانیانی دەست داعش و کەسوکاریان بکرێت، لە ساڵی 1999 پەرلەمانی کوردستان یاسای (شوێنبزربووانی هەڵمەتەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستانی) دەرکرد کە تایبەت بوو بە ئەنفالکراوانی بادینان و گەرمیان و بارزانییەکان، هەڵەبجە و کوردانی فەیلی، لە ساڵی 2021 پێشنیار کراوە کە یاساکە هەموار بکرێتەوە کە قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعشیش بگرێتەوە بەتایبەتی کوردانی ئێزدی، هەروەها رۆژی 3/8/2014 وەک رۆژی بێسەروشوێنبووانی ئێزدی دەستنیشان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێم بە پشتگیری یونیتاد پرۆژە یاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتمەند بە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بە تاوانی نێودەوڵەتی، چونکە ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامیداون بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ و جینۆساید ئەژمار دەکرێن، مخابن کە دادگای باڵای ئیتیحادی پرۆژە یاساکەی رەت کردەوە کە ئەمەش پێشینەیەکی نوێ بوو، لێرەدا بە پێویستی دەزانین رێگری لەم پرۆژە یاسایە نەکرێت بۆ ئەوەی تیرۆریستان دادگایی بکرێن و کەسوکاری قوربانیان قەرەبوو بکرێنەوە،
نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی حکومەت بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش و وتی: حکومەتی هەرێم تاوانەکانی داعشی دیکیۆمێنت کردووە و لەم رووەوە (٥١٧٠) دۆسیە تۆماركراون، لەوانە (٢٣٢٤) لێکۆڵینەوەکانیان کۆتایی هاتووە و ئامادەن.

هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) لە هەماهەنگی بەردەوامداین بەتایبەتی لە بابەتی ئەرشیفکردن و بە دیکیۆمێنتکردنی تاوانەکان و توانراوە زیاتر لە (٧٣٩١٢) لاپەڕە دیکیۆمێنت بکرێت.

لە بارەی رزگارکراوانیش کە حکومەتی هەرێم بە ئەرکی خۆی زانیوە لە کۆی (٦٤١٧) رفێندراو کەس تا ئێستا (٣٥٥٧) کەس رزگار کراون، مخابن (٢٧٥٦) کەس رزگار نەکراون و حکومەت بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ رزگارکردنیان، دوای رزگارکردنیشیان حکومەتی هەرێم پێداویستییەکانیان دابین دەکات و یارمەتییان دەدات بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێنەوە نێوکۆمەڵگا و تا ئێستا زیاتر لە (١٠٠٠) ئافرەتی رزگارکراو نێردراون بۆ ئەڵمانیا بە مەبەستی چارەسەر کردن.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان دیندار زێباری وتی: ئاشکرایە حکومەتی هەرێم قوربانییەکی زۆری داوە بۆ رزگارکردنی ئەو ناوچانەی کەوتبوونە دەست تیرۆریستانی داعش کە گەیشتە نزیکەی (١٨٠٠) شەهید و (١٠٣٦٩) بریندار و (٤٧) بێسەروشوێن بوو، بەڵام تا ئێستا رەوشی ناوچەکە سەقامگیر نییە.

بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری و گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ سەر زێدی خۆیان پێویستە هەوڵی جددی بدرێت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەی مین و تەقەمەنییەکان و بەرقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیری، ئەمەش بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگالی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێم دێتە دی کە باشترین چارەسەرە ئاسایی کردنی رەوشی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان و دامودەزگا شەرعییەکان، چونکە ناسەقامگیری ناوچە کێشە لەسەرەکان بە گشتی بۆتە هۆی درووستبوونی بۆشاییەکی ئەمنی کە تیرۆریستان توانیویانە بیقۆزنەوە و تا ئێستا (٢٥٧) هێرشیان ئەنجامدوا کە بۆتە هۆی شەهیدبوون (٣٨٧) کەس و بریندار بوونی (٥١٨) کەس و بێسەروشین بووینی (٣٧)کەس لە پێشمەرگە و هاووڵاتیانی سڤیل.

لە کۆتایی وتەکەدا د.دیندار زێباری سوپاسی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) و لیژنەی نیشتمانی هەماهەنگیکار (NCC) لە حکومەتی ئیتیحادی کرد، بۆ هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و هێنانەوەی روفاتی قوربانیان.

گوتارا جەنابێ سەروکێ حکومەتا هەرێمێ بو مەراسیما ڤەکرنا گوڕێت ئێزیدیا ل گوندێ حەردان

22/2/2022

بەڕێزان...
نونه‌رێن حكومه‌تا فید‌رال، رێکخستنێن نێڤدەولەتی و هه‌رێمی
مالباتێت شه‌هید و بریندار و رزگار بوو‌یێت ده‌ستێ تیرورستێن داعش

ئەڤرو ب شانازیڤە به‌شدارین ل مه‌راسیما ڤەکرنا گوڕێت قوربانێیت ئێزیدی ل گوندێ حەردان ئەوێت بووینە قوربانێیت جینۆسایدەکا هه‌ری وەحشیانە‌ د دیرۆكا مرۆڤایەتێدا‌ لسه‌ر ده‌ستێ تیرورستێن داعشێ.

پشتی تیرۆریستان هێرش کریە سەرچه‌ند دەڤەرێت هه‌رێما كوردستانێ،بتایبه‌ت ئەو ده‌ڤه‌رێن كو ئێزیدی و پێكهاتێت دینی و نه‌ته‌وی لێ دژین هه‌موو عورفێت مرۆڤی و پره‌نسیبێت مافێ مرۆڤی بن پێ كرن، مال تاڵان کرن، ژن و زارۆك ره‌ڤاندن و ب سه‌دان هزار کەس ئاوارە بوون کو بەرێ خو دایە هه‌رێما كوردستانێ، ئێزیدیا خونەچەماند بو تیرورستا و شیان کەلتوور، ناسنامه‌ و دینێ خو بپارێزن.

حكومه‌تا هه‌رێمێ دگه‌ل هه‌موو ئالێین پێوه‌ندیدارێن عیراقی و نێڤده‌وله‌تی هه‌ول ددەت كو هه‌موو پێكهاتێن دینی، مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وی بپارێزیت و ب ئازادی و حورمه‌ت بژین. و بسەر بلندی زڤرنەڤە سەر ماڵێت خو و دەڤەرێن وان بێنە ئاڤەدانكرن، خزمه‌تگوزارێی سەرەتایی بو بهێنە دابینکرن. هه‌روەها داخازێ ل حكوومه‌تا فیدرال دكەین كو قەرەبوویا وان بێتە کرن و تیرۆریست و تاوانبار بهێنە دادگایی کرن.

حكوومه‌تا هه‌رێمێ بەردەوام بزاڤێ دکەت کو ژلاێی یاساێیڤە هاریکاریا قوربانێیت دەستێ داعشێ بکەت ب هەمی ئاوایەکی، حکومەتا هەرێمی پرۆژە یاسایەک ئامادە کریە و گەهشتیە پەرلەمانێ کوردستان بۆ دانانا دادگەیەکا تایبەتمەند بۆدادگاێی کرنا تیرۆریستێن داعش ب تاوانێن نێڤدەولەتی، چونکە ئەو تاوانێن داعشێ ئەنجامدای ب هەمی پێوەرێن نێڤدەولەتی ل ئاستێ تاوانێن دژی مرۆڤایەتێی، تاوانێن جەنگ و جینوسایدێنە و دڤێت ب ڤی رەنگی بێنە دادگاێی کرن، لێ مخابن بەری کو ئەڤ پرۆژە ببیتە یاسا ژلاێی دادگەها بلندا ئیتیحادی هات رەت کرن ئەڤەژی ئێکەم جارە دادگەیا ئیتیحادی بڕیارەکا بڤی رەنگی بدەت، لەورا ئەم بفەر دزانین کو پروژە یاسایا هەرێما کوردستانێ کو ب پشتگیریا یونیتادێ بوویە و ل قوناغا دوماهێی دایە نابیت رێگری لێ بێتە کرن. وەکو حکومەتا هەرێمێ دێ بەردەوام بین د بزاڤێت خو دڤی بواریدا.

ساڵا 1999 ل هەرێمێ یاسایا (بەرزەبووین هەڵمەتا جینوسایدا گەلێ کوردستانێ) تایبەت بە ئەنفال، حەلەبجە، بارزانی و کوردێن فەیلی، ل ساڵا 2021 پێشنیارا هەموار کرنا یاسایا ناڤبری هاتیە کرن ب رەنگەکێ کو شمولی قوربانێین دەستێ تیرۆرستێن داعشیش بکەت ل هەمێ ئول و نەتەوە بەتایبەتی کوردێن ئێزیدی و رۆژا 3/8/2014 وەک رۆژا بێسەروشینبوونا ئێزیدیا هاتیە دەستنیشانکرن.

ژ لایەکێ دیڤە حکومەتا هەرێمێ تاوانێن داعشێ ل دژی ئێزیدیان و پێكهاتێن دی دیکیومێنت کرنە، (٥١٧٠) دۆسیە هاتنه‌ تۆماركرن، ژ وان زێده‌تری (٢٣٢٤) دۆسیا لێکولینا وان ب داوی هاتنە، دگەل تیمێ نەتەوێن ئێکگرتی بۆ لێپێچین و لێکوڵێن لسەر ئەو تاوانێن تیرورستێت داعش ئەنجامدای (یونیتاد) بەردەوام مە تەنسیقا هەی و پێنگاڤێت باش ێیت بڕی بتایبەتی ل بابەتی ئەرشیفکرن و دیکیۆمێنت کرنێ بەڵگان کو گەهشتیە پتر (٧٣٩١٢) لاپەڕە.

رزگارکرنا رەڤاندێیت دەستێ داعشی کو ژمارا وان گەهشتیە (٦٤١٧) کەس، ئێک بوویە ل ئەرکێن حکومەتا هەرێمێ،کومیتەکا هاتە پێکئینان بو کومکرنا زانیاریان لسەر مەلەفێ رەڤاندیا و هەتا رۆژا ١/١٠/٢٠٢١ شیاینە (٣٥٥٧) کەسا رزگار بکەن، مخابن هەتا نوکە (٢٧٥٦) کەس نەهاتینە ئازاد کرن، پشتی ئازادکرنێ حکومەتا هەرێمێ پێتڤێین ژیانێ بو وان دابینکرن و هەول دایە دووبارە بزڤرنەڤە نێڤ جڤاکێ، بتایبەتی چارەسەر کرنا وان ژلاێی دەروونیڤە، و پتر ل (١٠٠٠) ئافرەتێن رزگارکری هنارنە ئەڵمانیا بو چارەسەرکرنێ.

ژ بو ئاڤەدانکرنا شنگالێ و دەڤەرێن دی و ڤەگەریانا ئاواران دڤێت هەوڵێت جددی بێنەدان و ئارامی و سەقامگیرێی بو ڤێ دەڤەرێ و خزمەتگوزارێیت روژانە بهێنە دابینکرن، لەورا ئەم ب فەر دبینین کو رێكکه‌فتنا شنگالێ د ناڤبه‌را حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ و حكومه‌تا ئیتیحادی بۆ ئاساییكرنا ره‌وشا شنگالێ بهێتە جیبجیكرن، چونکە باشترین چاره‌سه‌رە بۆ رەوشا وێ دەڤەرێ و زڤراندنا ئاواره‌ و دامودەزگەهێن شەرعی و ئاسایی کرنا ژیانا هاووڵاتیان.

ئاشکرایە پێشمەرگە و هێزێن ئەمنی ێیت حکومەتا هەرێمی قوربانێین زور دانە بۆ رزگارکرنا وان دەڤەران کو گەهشتینە نزیکێ (١٨٠٠) شەهید و (١٠٣٦٩) بریندار و (٤٧) بێسەروشین، هەتا نوکەش رەوشا دەڤەرێن رزگار کری ئاسایی نەبوویە و ڤالاییەکا ئەمنی یا چێبووی و تیرورستان چەندین هێرش کرینە کو گەهشتینە (٢٥٧) هێرش بو سەر دەڤەرێن جوداجودا و بویە ئەگەرێ شەهیدبوونا (٣٨٧) و بریندار بوونا (٥١٨) پێشمەرگە و هاووڵاتی و (٣٧) بێسەروشین بووینە.

ل دیماھیێ، سەرێ رێز و حورمەتێ بو قوربانیێت جینوساید کرنا ئێزیدیا دچەمینین و ھیڤیا مە ژ خودێ ئەوە، شەھیدا ب بھەشتێ شاد بکەت و یێت رەڤاندی ڤەگەرێن ب سەرەکێ بلند و ھەمی دەربەدەر ب تەناھی و پێکڤە ڤەگەرن دەڤەرێت خو و بێنە ئاڤەدان کرن، لێرە ب پێتڤی دزانم سوپاسیا تیما نه‌ته‌وێن ئێکگرتی بو لێكۆلینێ ل تاوانێن داعش (یونیتاد) دکەین ژ بۆ خه‌باتا وان لسه‌ر دۆسیایا قوربانیێن ئێزیدی.

سلاڤ و رێز بو پێشمەرگێت قەهرەمان ب سەرپەرشتیا جەنابێ سەروک بارزانی کو ل روژا (13/11/2015) شیان دەڤەرا شنگالێ ئازاد بکەن. سوپاسیا ھێزێت ھەڤپەیمانا دکەین کو پشتەڤانێت سەرەکی بوون بو هێزا پێشمەرگە و سوپاێی عێراقی. ئەرکێ لایەنێت ناڤخوێی ێیت پەیوەندیدار و جڤاکا نێڤدەولەتییە هەڵمەتا ئاڤەدانکرن و بونیادنانێ دەستپێبکەن و برینێت ئێزیدییا و هاووڵاتێیت شەنگالێ ساڕێژ بکەن.

نەمری بو قوربانێیت شنگالێ و هەمی جینوساید کرێن ئێزیدی و نەتەوەێین دی....