Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان چاوی کەوت بە نوێنەرانی ژمارەیەک ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە نوێنەرانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی)، سندووقی هاریکاریکردنی منداڵان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، و سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی دانیشتووان. لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ناوەڕۆکی پلانی هەرێمی کرا و تاوتوێی ئەو بوارانە کرا کە دەکرێ بە هاوکاری هەمەلایانە بەرەوپێش ببرێن. بە دیاریکراوی جەخت لە هەموارکردنەوەی یاساکانی پەیوەست بە مافی ژنان و منداڵان و ئازادییەکان کراوە.