Skip to the content

وۆڕکشۆپێکی بۆ پەرەپێدانی تواناکان بۆ لێپێچینەوە لە گومانلێکراوەکانی داعش بەڕێوەچوو

لە میانەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) بە مەبەستی بونیاتنانی کەیسی لێکۆڵینەوە بۆ دادگاییکردنی گومانلێکراوانی داعش لە هەرێمی کوردستان، وۆڕکشۆپی دەستپێشخەری بنیاتنانی کەیس و پەرەپێدانی توانا بۆ لێپێچینەوەی گومانلێکراوەکانی داعش بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان جەختی لە گرنگی بەرقەرارکردنی دادپەروەری بۆ سەرجەم قوربانیانی تاوانەکانی داعش و لێپێچینەوە لە گومانلێكراوانی داعش كردەوە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتیەكان.