Skip to the content

د.دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە سەرۆکى داواکارى گشتى کرد

هەولێر، هەرێمى کوردستان-(GOV.KRD)، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە دادوەر کاوە فتحى، سەرۆکى داواکارى گشتى هەرێمی کوردستان و دادوەر سهام عبدالقادر نبى، جێگرى سەرۆکى داواکارى گشتى هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەى پلانى هەرێمى بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە وەک دەستەکەوتێکە بۆ چەسپاندنى پێوەرەکانى مافى مرۆڤ و پاراستنى بەو پێیەى داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان كارەكانی لەسەر سكاڵای مافی گشتیی هاووڵاتییان چڕ دەكاتەوە دەتوانێت لەم ڕێگەیەوە ڕۆل و کاریگەرى بەرچاوى هەبێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەرى کێشەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی هەموار کردنەوەی یاسای داواكاری گشتی کرا بۆ ئەوەی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان زیاتر دەست كراوە بێت لە یەكلاكردنەوەی دۆسیەكان.
لەلایەکى دیکەى گفتوگۆکاندا بە پێویست زاندرا داواکارى گشتى لە نزیکەوە ئاگادارى بەرەوپێشچوونەکانى کارى تیمى يونيناد بێت.