Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کرد

رۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پشوازی لە ڕۆزی کەیڤ، کونسوڵی گشتی نوێ بەریتانیا لە هەولێر کرد و لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە بە کرداریکردنی هەنگاوەکانی پلانی هەرێمی بۆ مافی مرۆڤ کرا.
لە ماوەی ڕابردوودا ئۆفیسی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کۆبوونەوەی گرنگیان بۆ تاووێکردنی بەرووپێشچوونی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە.