Skip to the content

پابەندبوونمان بۆ حکومەتدارییەکی باش

حکومەتی نوێ، کوردستانێکی بەهێز و کراوە بە ڕووی جیهاندا پێکدەهێنێت. لە هەمووشی گرنگتر حکوومەت خۆی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات.

روونی (شەفافیەت)ی زیاتر

لەبەر ئەم هۆکاره، ئێمە گۆڕانکاریی لە خزمەتگووزارییە گشتییەکان دەکەین، بەجۆرێک دڵنیا بین کە خزمەتگووزارییەکان بەردەستتر، پرۆفێشناڵتر، روونتر وسەردەمیانەتر دەبن. 

بە پەیڕەوکردنی کۆنتڕۆڵێکی زیاتر بەسەر ئابووری کوردستان و زیاترکردنی شەفافیەت، دڵنیا دەبینەوە لەوەی بودجەی تەرخانکراو لەو شوێنانە خەرج دەکرێن کە پێویستن، ئەوانەشی پارەکە خەرج دەکەن، بەرپرسیار دەبن لە خەرجکردنەکە.

بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

بە گوێرەی ئەنجامی راپرسییەکان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەلای هاووڵاتییانەوە پێویستە کاری لە پیشینەی حکومەت بێت ، لەسەر ئەو بنەمایەش، حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات تا بەسەر ئەو گرفتەدا زاڵ بێت و لە ناوی ببات.

مەبەست و هەڵوێستمان روونه، فەرمانبەران پێویستە خزمەت بکەن، نەک پێگەی خۆیان بۆ مەبەستی دیکە بەکاربهێنن، بویە هەموو پۆستە حکوومییەکان لەسەر بنەمای شایستەیی و شارەزایی دابەش دەکرێن.

ئەو فەرمانبەرانەی حکومەت کە دەیسەلمێنن لە راپەڕاندنی کارامەن و، کاری زۆر دەکەن وپابەندن بە کارەکانیانەوە و هەوڵی گۆڕانکاریی باش دەدەن، خەڵات دەکرێن و پلەیان بەرز دەکرێتەوە.

کارکردن بۆ داهاتوو

تەنیا بەوەندە ناوەستین، چاکسازیی لە سێکتەرە گشتییەکان بە میکانیزمی نوێی وردەوە بکەین،بەڵکو خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی و کەمکردنەوەی بیرۆکراسی ، کرۆکی کارنامەمان دەبێت.

ئەنجامدانی گۆڕانکاری کاتی زۆری دەوێت، بەیەکەوە کار بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی ئارام، پارێزراو و خۆشگوزەران دەکەین ، داواش لەهەمووان دەکەین، گەشبین بن بەڵام لە هەمانکاتدا واقیعبینیش بن.