پلانەکانمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە ئابووری هەرێمی کوردستان
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئابوورییەکی بەهێزتر و هەمەچەشنتر بنیات دەنێت کە بتوانێت خۆشگوزەرانی زیاتر پێشکەشی هەمووان بکات.
بڕگەکانی پلانەکە ئەمانەن:
کەمکردنەوەی قەرزەکان
حکومه تی هه رێم پابه نده به هاندان و دروستکردنی هەلی زیاتری و گەشەپێدان لەتەواوی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە، گۆڕانکاری لە شەوو رۆژێکدا روونادات، بۆیە دەبێت سەرەتا کۆنتڕۆڵی ئابووری هەرێم بکەین و قەرزەکان کەم بکەینەوە ئەمەش لە ڕێگای کارکردنێکی بنیاتنەرانە لەگەڵ بەغدا دەبێت تاکو بتوانین پشتگیریی و یارمەتییەکانی حکوومەتی فیدراڵی بۆ کەمکردنەوەی قەرزەکان بەدەستبهێنین. لەهەمانکاتدا، کار بۆ بەدەستهێنانی پشکێکی دادپەروەرانە لە داهاتەکانی وڵاتدا دەکەین.
هاندانی ئابووری هەمەچەشن
هەرێمی کوردستان سوودی زۆری لە یەدەگی نەوت و گاز بینیوە، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و دەبێت هەلی زیاتر بۆخۆمان دروست بکەین.
یەکێک لە کارە لە پیشینەکانی حکوومەت دامەزراندنی پێوەرە هەمەچەشنەکانی ئابوورییە. لەگەڵ سوود وەرگرتن لە سامان و سەرچاوە بەردەوامەکانی وزە، ئەم دەستپێشخەرییانە هانی وەبەرهێنان لە سێ سێکتەری گرنگ دەدەن: پیشەسازی، کشتووکاڵ و گەشتووگوزار.
ئاسانکارییکردن بۆ ئەنجامدانی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان
چوارچێوە ورێنمایی باش وگونجاو بۆ هاندانی بوەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی دادەهنێین و ئاسانکاریی بۆ بزاڤی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووریدا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا دەکەین.
سیستمی "یەک کۆگا One-stop-Shop"ی دیجیتاڵی بەکاردەهێنن تاکو بیروکراسی کەمبکرێتەوە و دڵنیایی بدرێتە خاوەنکارەکان کە دەتوانن بەشێوەیەکی خێرا ئەو ئامۆژگاری و پشتگیریانەیان پێشکەش بکرێت کە بۆ گەشەسەندنی زیاتر لە کارەکانیان پێویستیانە.
داهاتووی ئابووری هەرێمی کوردستان گەشە. پێداگیریی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان لە سەر شێوازێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کۆسپ و تەگەرانەیە کە دێنە بەردەمیان ، هانی وەیەرهێنەران دەدات زیاتر بێنە پێشەوە و وەبەرهێنان بکەن . هاوکات، بناغە بۆ گەشەپێدانێکی گشتگیریی ئابووریی دادەنرێت.