به‌هێزكردنی هێزه‌کانی ئاسایشی كوردستان
كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، به‌ڵێنی بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیری داوه، کە ئاشتی تێدا جێگیر بێت.
بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ش، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوود له‌و به‌شدارییه مێژووییه ده‌بینێت كه له شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆردا كردی، ئه‌وه‌ش به چاكسازی و نوێكردنه‌وه و به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه.
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌وه ناسراون، كه رێگرییان له پاوانخوازییه‌كانی داعش كردووه، هاوكات ئه‌و رووبه‌ره خاكه‌شیان له تیرۆریستان وه‌رگرته‌وه كه پێشتر داگیریان كردبوو.
سوپای هه‌رێمی كوردستان، کە له چه‌ندین به‌ش و یه‌كه‌ی جیاواز پێكهاتووه و به یه‌كه‌وه كاری بۆ تێكشكاندنی دوژمن كرد، ئه‌گه‌رچی ئێستا ئاشتی سەقامکیرە لە ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام پێویسته له به‌هێزكردنی سوپاكه‌مان به‌رده‌وام بین، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی داعش جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵناداته‌وه و هه‌رێمه‌كه‌شمان توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌یه كه له داهاتوودا دێته به‌رده‌می.
پلاندانان بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی له داهاتوو
بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز بمێنینه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاو به سوپا و هێزی پێشمه‌رگه بخشێنێته‌وه، رێكخستنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی چه‌كی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنی سیسته‌مه‌كانمان، بووه‌ته ئه‌ركێكی پێویست.
ه‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئێمه ده‌ست به پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه و چاكسازی له یه‌كه جیاوازه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین.
حكومه‌ت پابه‌نده به په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و چاكسازییه، كه به‌شێكی سه‌ره‌كی كۆی كارنامه‌ی ئێمه‌یه له حكوومه‌ت. ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌م كابینه‌یه، له‌و ئامانجه‌دا هاوبه‌شن كه مه‌به‌ست لێی كوردستانێكی به‌هێز، سه‌قامگیر و جێگیره.
به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر دانانی نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، كه تێیدا ره‌هه‌ندی سه‌قامگیری هه‌رێمیی و داهاتووی پێشمه‌رگه له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوكات، ستراتیژیه‌تێكی تایبه‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داده‌ڕێژین، قه‌باره و جۆری ئه‌و هێزه‌مان بۆ دیاریده‌كات كه له‌گه‌ڵ پێداویستی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌گونجێت. بۆ په‌ره‌پێدان به‌و ستراتیژییه‌ته، له نزیكه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین، كه ده‌بێته ستراتیژییه‌تێكی گشتگیر و هه‌موو ئه‌و شتانه له خۆده‌گرێت كه په‌یوه‌ندیدارن به ئاسایش و سه‌قامگیری، له ئاسایشی سنووره‌كانه‌وه تا پاراستنی ژێرخانی وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم.
ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هاوبه‌شه‌كانمان تێیدا به‌شدار ده‌بن
له هه‌مانكاتدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارا ده‌بێت له ده‌ستپێشخه‌ری بنیاتنان و پێشخستنی توانسته‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. ئه‌وه‌ش به پشتیوانی ئه‌ڵمانیا، شانشنی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له هه‌نگاوه‌كان گیراونه‌ته به‌ر و ده‌ستیان پێكراوه، به‌ڵام هێشتا كاری زۆر ماوه ته‌واو بكرێن.
زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له گرنگی رۆڵی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه له پێشخستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی. به گوێره‌ی مادده‌ی 121 ده‌ستووری عێراق، هێزی پێشمه‌رگه به فه‌رمی وه‌كو پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان دانی پێدانراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، جه‌خت له‌سه‌ر مافه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ینه‌وه، له رووی شایسته داراییه‌كان و چه‌ك و راهێنانی سه‌ربازی.
حكومه‌ت لە کاتێکدا ئەو چالاکییانە ئەنجام دەدات ، لە هەمانکاتدا رێز لە داب نەریت و ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌كه جیاوازه‌كانی سوپا ده‌گرێت.
به‌مجۆره‌ش، له كۆتاییدا ده‌بینه خاوه‌ن سوپایه‌كی به‌هێزتری پڕ چەکی یه‌كگرتوو، كه بتوانێت له داهاتوودا سه‌قامگیری و ئاسایشی حكومه‌ت و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێمه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت.