پارێزگاری هه‌ولێر پاش ئه‌وه‌ی كه لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی رێكخستی بازاڕ و هاوسه‌نگ كردنی له‌گه‌ڵ داهاتی هاوڵاتیان به پارێزگاكان درا، به شێویه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ هه‌نگاوی گرنگ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قۆرسایی دارایی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان گرته‌به‌ر كه له سێ قوناغی لێكۆلینه‌وه، دیاریكردنی نرخی و په‌سندكردنی پرۆژه پێشنیاره‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه بۆ جێبه‌جێكردنیان پێكهاتووه.
هێرش حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای پارێزگای هه‌ولێر بۆ پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر و ژینگه له رێگه‌ی ماڵپه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه قۆناغ و میكانیزمه‌كانی لیژنه‌كه‌یان بۆ هاوسه‌نگ كردنی بازار و پاراستی مافی هاوڵاتیان له‌م ره‌وشه سه‌خته‌دا ده‌خاته‌ڕوو.
نرخی كالا و پێداویستییه‌كان له سه‌رجه‌م سه‌كته‌ره‌كان ده‌ستنیشان كراوه
له قۆناغی یه‌كه‌مدا بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و داتای پێویست له‌سه‌ر ره‌وشی بازاڕ و ژیانی هاوڵاتیان چه‌ندین لیژنه‌ی پسپۆر پێكهێنرا كه پاش لێكۆڵینه‌وه توانیویان نرخ بۆ كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییان له سه‌رجه‌م سه‌كته‌ره‌كان دابنێن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتییانه‌وه هه‌یه له ئه‌وله‌وییه‌تدا بووه. بۆ نموونه نرخی گواستنه‌وه بۆ ناوشار و هێڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و سوته‌مه‌نی (به‌نزین و گاز) كه‌مكرایه‌وه. له بابه‌ته‌كانی لاوه‌كیش ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێكردووه كه توانیوه نرخی كرێی گه‌راج و پیشانگا و شووشتنی ئۆتۆمبێل كه‌م بكاته‌وه.
نرخی سه‌وزه و مێوه
سه‌رۆكی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنی بازاڕی سه‌وزه و مێوه‌رایگه‌یاندلیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دانراوه كه هه‌فتانه نرخ بۆ سه‌وزه و مێوه داده‌نێت كه‌تا ئێستا له ئه‌رك وكاره‌كانی سه‌ركه‌توو بووه و توانیوه به به‌رچاوگرتنی به‌رژوه‌ندیی هاوڵاتیان ئه‌م بازاڕ ریك بخات.
ئاسانكاری بۆ بازرگانان بۆ ركابه‌رایه‌تی و دابه‌زاندنی نرخ
یه‌كێ له هه‌نگاوه مه‌یدانییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ و رێكخستنی بازاڕ به ئاراسته‌ی سووك كردنی باری گرانی دارایی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان، ئاسانكاری بۆ بازرگانان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن به شێوه‌ی ركابه‌رایه‌تیبه باشترین نرخ و كواڵیتی كه‌لوپه‌ل هاورده بكه‌ن و به‌پێی ره‌وشی دارایی هه‌رێم له بازاڕه‌كاندا بخه‌نه‌ڕوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری جێبه‌جێكرنی ئه‌م بواره دا و لیژنه‌كه‌ش سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی حاجی ئومه‌رانی كرد و داوایان لێ‌كرد به‌پێی پێویست ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی كه نرخی گاز كه‌مكرایه‌وه، نرخی بارهه‌ڵگره‌كانیش به‌م شێوه‌یه كه‌م ده‌كرێته‌وه. ئه‌م هه‌وڵه به زووترین كات ئه‌نجامی هه‌بوو كه رۆژانه نرخی به‌نزین له هه‌ولێر روو له دابه‌زینه، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵه‌یه كه له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر ئاسانكاری بۆ بازرگانان كرا و توانیان به شێوه‌یركابه‌رایه‌تی نرخی سوته‌مه‌نی كه‌م بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مجاره به‌هۆی ئاسانكارییه‌وه رێگه نادرێت وه‌ك جاران به یه‌ك لایه‌نه نرخ دابنێن و قازانجێكی زیاتر بكه‌ن یان قۆرخی بوارێكی دیاریكراو بكه‌ن.
ئاسانكارییه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه بوو كه بتوانن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه‌لوپه‌ل بێنن، بۆ نموونه له شاری كه‌ركووك و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست باشووری عێراق، بۆ نموونه نرخی بۆتلی گازی حكوومی حه‌وتهه‌زار و پنجسه‌د دیناره، به‌ڵام له هه‌ندێ شوێنی كه‌رتی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر به شه‌ش هه‌زار دیناره. ئه‌وه له لایه‌كه‌وه ده‌بێته هۆی فراوانی و زۆر بوونی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی، كه له لایه‌كه‌وه نرخه‌كه به‌هۆی ركابه‌رایه‌تییه‌وه‌كه‌م ده‌بێته و له لایه‌كی تره‌وه بژارده‌كانی به‌رده‌م هاوڵاتیان بۆ كڕین و هه‌ڵبژاردنی پێداویستییه‌كانیان زیاتر ده‌بێت، كه به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌كه، ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌نجامی ئاسانكاری بۆ بازرگانان بوو كه بتوانن به شێوه‌ی ركابه‌رایه‌تیكه‌له‌په‌ل هاورده بكه‌ن.
دانانی نرخی له‌سه‌ر كالاكان
نرخی كالای ته‌واوی سه‌كته‌ره‌كان له لایه‌ن لیژنه‌كانی پسپۆر و راسپێردراو به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی ئاماده كراوه و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌سند بكریت و پاشان بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و لیژنه‌كه‌ش سه‌رپه‌رشتی و چاودێری جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.
هێرش حوسێن سه‌باره‌ت به نرخی كه‌لوپه‌ل وتی: نرخی كالاكان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مكرایه‌وه كه بتوانێت ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌وشی دارایی هه‌رێمی كوردستان و داهاتی هاوڵاتیان بێت، بۆ نموونه نرخی هه‌ر كیلۆیه‌كی گۆشتی نه‌رمه له 16 هه‌زاره‌وه بۆ 14 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه. نموونه‌یه‌كی تریش ئه‌وه‌یه كه نرخی زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی له 20% بۆ 30% ده‌كرێته‌وه، كه هه‌ندێكیان چوونه كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نرخی كرێی خانووبه‌ره
دانانی نرخ بۆ كرێی خانووبه‌ره له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌سان و لیژنه‌كانی پسپۆر دایه كه هه‌وڵی فه‌راهه‌مكردنی بواری یاساییش ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكاری گشتیش له‌ناو پرۆسه‌كه دایه. بڕیاره به‌م زووانه پرۆژه پێشیناره‌كان له لایه‌ن پارێزگاره پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی كه به یاسایی بكرێن و بڕیاری جێبه‌جێكردنیان بدرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له خاوه‌ن موڵك و پیشه‌ییه‌كان ئاگادار كرانه‌وه كه نرخه‌كانیان به‌م شێوه‌یه كه‌م ده‌كرێته‌وه و پێویسته پابه‌ندی بڕیاره‌كان بن كه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ چاودێری و جێبه‌جێكردنی دانراوه، به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وانه سه‌رپێچی بكات، له جاری یه‌كه‌مدا سزای دارایی بۆ دانراوه، جاری دووه‌م له رێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه ده‌درێته دادگا، كه به دڵنیاییه‌وه سزای "من‌ع" یش تێدایه. به وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌كه زۆربه‌ی بازرگانان هه‌ستیان به سه‌ختی ره‌وشه‌كه كردووه و نرخی كالاكانیان دابه‌زاندووه، به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه نییه كه هه‌موویان پابه‌ند بوونه و ده‌ستپێشخه‌رییان كردبێت.
هه‌روه‌ها كرێی خزمه‌تگوزاریی له كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌مكرایه‌وه كه پێشتر هه‌مووی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان بوو.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌رێكخستنی بازاڕ و گونجاندنی نرخ له‌گه‌ڵ داهاتی هاوڵاتیان ده‌كات و ده‌ڵێت ته‌نیا به دیاریكردنی نرخ راناوه‌ستین، به‌ڵكو چاودێریكردنێكی چالاك بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، به‌شێكی سه‌ره‌كی له ئه‌رك و كاره‌كانمان ده‌بێت. بۆ نموونه نرخی هێلكه ئێستا له هه‌ركاتێكی تر ئه‌رزانتر بووه كه رێگه نادرێت بۆ ده‌ره‌وه ببرێت.