سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته.
سه‌رۆک بارزانی رۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردوگان و سه‌رۆک وه‌زیران بینالی یلدرم کۆبۆوه.
به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یاوه‌ری سه‌رۆک بارزانی ده‌که‌ن له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا.
له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕێز دزه‌یی ڕایگه‌یاند که ئامانجی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ تورکیا ئاڵوگۆڕی بیروڕا بووه سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و له کۆبوونه‌وه‌کاندا چه‌ندین ته‌وه‌ر خراونه‌ته به‌رباس وه‌ک بارودۆخی نێوخۆیی هه‌رێمی کوردستان، شه‌ڕی دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش و پرۆسه‌ی ئازادکردنی موسڵ. به‌ڕێز دزه‌یی هه‌روه‌ها گوتی که جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و تورکیا کراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار کۆده‌بێته‌وه، له نێویاندا په‌رله‌مانتارانی کورد.