حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 8 MAY 2024 20:11 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌

MON, 26 SEP 2016 17:28 | KRG Cabinet

سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان و به‌تایبه‌تیش قه‌یرانى دارایى و پرسى دابه‌شكردنى مووچه و پابه‌ندى به‌ خشته‌ى دابه‌‌شكردنییه‌وه.

له‌ هه‌مان كاتدا ڕاگه‌یه‌نراوى چوار حیزبى به‌شدارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ مایه‌ى سه‌رسورمان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، چونكه‌ خۆیان زۆر باش هه‌موو كێشه‌كان و هۆكاره‌كانى ده‌زانن و‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى حكوومه‌تن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كانى به‌شدارى حكوومه‌ت به‌ گیانێكى هاوكارانه‌ى به‌رپرسانه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌دا بكه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن. وه‌ئه‌ستۆگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى، گه‌وره‌یى و ئه‌ركى لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانى حكوومه‌ته‌، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان ئاڵۆزتر نه‌بن و كێشه‌ و قه‌یرانى دیكه‌ نه‌یه‌نه‌ ئاراوه‌.

سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى كردووه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانى به‌شدارى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان بۆ گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ و هه‌موو داهاته‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى شه‌فاف بخرێنه‌ ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه‌ و هه‌موومان له‌پێناو ده‌ربازكردنى ئه‌م دۆخه‌ پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین.

سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
26.9.2016



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان