حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 21 MAR 2019 16:46 Erbil, GMT +3

کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن و لێدوانەکان



حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی جێبەجێکارییە لە هەرێمی کوردستان. لێدوان و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی دەرچوو لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وتەبێژی حکومەت لەخوارەوە ئاماژەیان بۆ کراوەو بەهەمان شێوە بڵاوکراوە ڕۆژنامەوانییەکانی پەیوەندیدار بە کۆبونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و دانیشتنە تایبەتەکان.  





چاڵاکیەکان

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

TUE, 19 MAR 2019 20:39

له‌ دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ و حكوومه‌ت و خه‌ڵکی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ شه‌ڕی دژی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند و هاوبه‌شیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانیان به‌ هۆكاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا زانی، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا.

 

نێچیرڤان بارزانى: گه‌شتیارى ده‌كه‌ینه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى داهات

SUN, 17 MAR 2019 13:10

 ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ڕۆشنبیری و گه‌شتیاری و شوێنه‌واری عێراقی، ڕێوڕه‌سمی پیشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

پەیامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجه‌دا

SAT, 16 MAR 2019 08:44

"ئەمڕۆ سی و یەک ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا لەسەر دەستی ڕژیمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە وێڕای شه‌هیدبوونى پێنج هەزار هاووڵاتیی بێتاوان، هەزارانی دیکەش بریندار بوون و تا ئێستاش زۆربەیان بەدەست لێکەوته‌ و کاریگەرییە خراپە تەندروستی و دەروونییەکانی ئەو کارەساتەوە دەناڵێنن."