پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4-2-2017 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بڕیاره له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی عیراق بوونه‌ته‌وه و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه، بخاته به‌ر باس و گفتوگۆ.