سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، هێزه‌كانى ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی ڕه‌وشی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه و هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد كه قاره‌مانانه توانیویانه به‌رگری له كوردستان بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن و سه‌قامگیریی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆز بكرێت چ له به‌ره‌كانی جه‌نگ و چ له پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌شی به جێگه‌ی ڕێز و پێ‌زانین و سه‌ربه‌رزیی هه‌موو تاكێكی كوردستان وه‌سف كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان هه‌وڵ و شهونخوونییهكانی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هیوای خواست له ڕۆژانی داهاتووشدا به‌تایبه‌تی له ڕۆژی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رواری 30/9/2018، هه‌مان ڕۆڵیان هه‌بێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و سه‌ر و گیانی هاووڵاتیان به‌گشتی.
به‌ڕێزیان به پێویستی زانی هه‌موولایه‌ك هاوكار بن پرۆسه‌ی ده‌نگدان زۆر سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی بێت و ببێته نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسی دیكه له هه‌رێمی كوردستاندا.