حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 26 APR 2024 13:49 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

دزه‌یى: حكوومه‌ت هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییانى ئیجه‌

SAT, 13 OCT 2018 12:12 | KRG Cabinet

ده‌رباره‌ى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌رله‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێن له‌ ده‌ریاى ئیجه‌دا خنكان، له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، ‌به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند:

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ساتى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه‌ به‌ وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه، هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕى.

به‌ڕێز دزه‌یى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان