حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 27 APR 2024 06:35 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌

WED, 17 OCT 2018 16:52 | KRG Cabinet

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدرال.

له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال کۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووریی عێراق و هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونان و له‌ناوبردنی شانه‌ تیرۆریستییه‌كان، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ده‌توانن كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو گه‌لانی عێراقدا بێت.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان