هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧/١٠/٢٠١٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ کران و به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا كۆك بوون كه حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.