حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 14 NOV 2018 20:43 Erbil, GMT +3

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری به‌رگریی ئیتالیا كۆبوونه‌وه‌

SUN, 28 OCT 2018 22:44 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو ئه‌لیزابێتا ترینتا وه‌زیری به‌رگریی ئیتالیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عێراق، كونسولی ئیتالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ پله‌دارانى سه‌ربازی پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وێڕاى خۆشحاڵى، خاتوو ترینتا سوپاسی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه‌ بوێرانه‌ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و داعش بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی بۆ هێزه‌ ئیتالییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌نداوی مووسڵ كرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئیتالیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا، ستایشى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیاى كرد كه‌ له‌و كاتانه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئیتالیای كرد بۆ ناردنی كۆمپانیاكیانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ و پاراستنى عێراق له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌. به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.

تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تى عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان