حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 10 DEC 2018 06:58 Erbil, GMT +3

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی چیك کرد

MON, 26 NOV 2018 16:32 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان ڤیجیتال باڵیۆزی چیك له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له‌ عێراق و ماڵئاوایی، سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز میخال سڤوبودا كونسولی چیك له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز ڤیجیتال سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگه‌كانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شی كراوه‌ له ‌ماوه‌ی كاركردنی و هیوای به‌رده‌وامیی ‌ئاسانكاری و هاوكاریی بۆ باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی خواست و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز ڤیجیتال له‌ كاری نوێدا خواست و ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كونسولخانه‌ی چیك له‌ هه‌رێم و باڵیۆزی نوێیان له‌ به‌غدا دووپات كرده‌وه‌ و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ چیك له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان