پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ شوباتى ٢٠١٩ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، دیدارێكی له‌گه‌ڵ بەڕێز محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومونی نوێنەرانی عێراق ئه‌نجامدا.
لە دیدارەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، دوا گۆڕانکارییەکانى ڕەوشى سیاسیی عێراق و ناوچەکە كرد و له‌مباره‌یه‌وه بەڕێز قوباد تاڵه‌بانی به پێویستی زانی هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتر له‌نێوان ھەرێم و بەغدا ھەبێت و کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای یاسا و دەستور چارەسەر بکرێن.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ستایشی ھەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی و بڕیاردان له به‌رژوه‌ندیی گشتی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كرده‌وه کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ھاوسەنگی ھەبێت لە عێراق و مافی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان و ده‌ستووری عێراق پارێزراو بێت.