ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25-5-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز ڤینچێنتزۆ ئامێندۆله جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕیز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز ئامێندۆله خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه‌ی ئیتالییه كرد كه له به‌نداوی مووسڵ جێگیر بوونه بۆ پاراستنی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئیتالییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیای به‌رز نرخاند و توندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئیتالیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌تی كه له سه‌ره‌تای هێرش و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی جیهان، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئه‌مه‌ش پشتگیرییه‌كی مه‌عنه‌ویی زۆر به‌هێز بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌دا.
ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵدا په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كی باش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه هه‌ن له نێوان هه‌ردوولادا تا ئێستا هه‌و‌ڵی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنییان نه‌دراون و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر گفتوگۆ و دیالۆگێك له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانی سووریا و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.