حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 26 APR 2024 03:27 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان پیرۆز ده‌كات

SAT, 24 JUN 2017 20:13 | KRG Cabinet

له‌ په‌یامێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان پیرۆز ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان سه‌ره‌تا له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى نه‌مرى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مان و گیانفیداكانى، ئینجا له‌ هه‌موو خوشك و برایانى موسڵمانى كوردستان و ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى جه‌ژنێكى شاد و پشوویه‌كى ئارامیان بۆ ده‌خوازم.

له‌م جه‌ژنه‌دا به‌وپه‌ڕى شكۆدارى و پێزانینه‌وه‌ یادى ئازیزان، ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مرانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نوێنین كه‌ مه‌ردانه‌ گیان و خوێنى خۆیان به‌ كوردستان و پاراستنى گه‌له‌كه‌مان به‌خشى تاكو ڕۆڵه‌كانى كوردستان له‌ ئارامیدا بژین و له‌ سایه‌ى قاره‌مانیه‌تى و قوربانیدانى ئه‌وانه‌وه‌ به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر هه‌نگاو بنێن.

هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ وه‌ك چۆن له‌ ژیانى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا جه‌ژنى ئاشته‌وایى و پێكهاتنه‌وه‌یه‌، له‌ هه‌موو ڕوویه‌كانى دیكه‌شه‌وه‌ ببێته‌ هانده‌ر و هه‌ڵگرى ئاشتى و ته‌بایى و یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان و هه‌موومان جه‌ژن و یاد و بۆنه‌كانى داهاتوو له‌ دۆخێكى باشتر و له‌ كوردستانێكدا بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ته‌واوى مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستانى تیادا به‌دى هاتبێت.

دووباره‌ جه‌ژن له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى، هه‌ر له‌ كامه‌رانیدا بن.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان
24.6.2017



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان