له په‌یامێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای كرد كه چه‌ند شوێنێكی ده‌ڤه‌ری نێروه ڕێكانی سه‌ر به پارێزگای دهۆكی گرته‌وه و له ئاكامدا حه‌وت هاووڵاتی شه‌هید بوون، ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ده‌ڤه‌ری بادینان و له ناوچه‌ی نێروه ڕێكان به خه‌ستی چه‌ند شوێنێكیان بۆردومان كرد و له ئاكامدا حه‌وت هاووڵاتی ناوچه‌كه شه‌هید بوون.
له كاتێكدا ئه‌و هاووڵاتیانه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری ڕۆژانه‌یان چوبوونه سه‌ر ڕه‌ز و باغه‌كانیان، به به‌هانه‌ی بوونی مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و شوێنه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی جه‌نگیی توركیاوه بۆردومان كران و به‌داخه‌وه زۆربه‌یان شه‌هید بوون.
ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئیدانه ده‌كه‌ین كه بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان، داواش له توركیا ده‌كه‌ین ئه‌م جۆره بۆردومانانه بوه‌ستێنێت و زیان به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یه‌نێت و بنه‌ماكانی دراوسێتی بپارێزێت.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
20/9/2017