حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 18 FEB 2018 06:32 Erbil, GMT +3

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێرانی کرد

SUN, 11 FEB 2018 20:17 | KRG Cabinet

 

بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە یادی 39 ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، ئەمڕۆ 2018/2/11 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، بەیاوەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، سەردانی كونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد و لەلایەن مورتەزا عەبادی كونسڵی ئێران لە هەولێر، پێشوازییان لێکرا.

 

لە کۆبونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێرانی بە وەرچەرخانێکی گرنگ وەسف کرد بۆ ناوچەکە.


هەروەها باسی لە پەیوەندی  نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت زیاتر پەرە بەو پەیوەندیانە بدرێت وئاماژەی بۆ ئەوەش كرد گەلی ئێران جگە لەوەی لەڕووی جوگرافیاوە دراوسێیەکی باش بووە، هەموو کات دۆستی گەلی کورد بووە و بەتایبەت لە ڕۆژە سەختەکانی میللەتەکەمان.


لای خۆیەوە كونسوڵی ئێران، سوپاسی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گەل و حکومەتی ئێران، هەرێمی کوردستان بە دۆستێکی دێرینی خۆی دەزانێت و هەموو کات ئامادەیە هاوکار و هاماهەنگ بێت لەگەڵیان.