حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 26 APR 2024 23:00 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی: د. جەمال نەبەز بە بەرهەمەكانی زیندوو دەمێنێتەوە

SAT, 8 DEC 2018 14:30 | KRG Cabinet

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دواییی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزه‌وه‌، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوبیرانی كرد و تیایدا دەڵێت مامۆستا جەمال نەبەز بە بەرهەمەكانی زیندوو دەمێنێتەوە.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە :

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز

بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دواییی بیرمەند و زانستكار و نووسەری ناوداری نەتەوەكەمان پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و هەموو خزمان و دۆستان و هاوبیرانی مامۆستا جەمال نەبەز دەكەین، لە خوای مەزن داوكارین دڵنەواییی هەموو لایەك بدات. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هه‌ر ئاسانكارى و هاوكارییەك بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنى، ئامادەیە.

مامۆستا جەمال نەبەز، زانستكارێكی گەورەی گەلەكەمان بوو، لە بزووتنەوەی هزری و ڕامیاریی كورد و لە ناساندن و پشتیوانیكردن لە شۆڕشی كوردستان و داوا ڕەواكانی میللەتەكەی لە تاراوگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەكانی ئەوروپادا، هه‌روه‌ها لە بڵاوكردنەوەی بیر و هۆشیاریی نەتەوەییدا ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە.

كتێب و بەرهەمە زۆرەكانی لە بواری هزری و ڕۆشنبیری و زمانەوانیدا، وادەكەن یاد و ناوی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە. یادى به‌خێر.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
8/12/2018
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان