به‌بۆنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی برۆنزیی ڕیکاردۆ ئۆرتیگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له په‌یامێكی پیرۆزباییدا به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له تۆڕی میدیایی ڕووداو و هه‌موو ڕاگه‌یاندنكارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێز بەڕێوەبەری تۆڕی میدیاییى ڕووداو،
بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی برۆنزیى ڕیکاردۆ ئۆرتیگا ـ ی نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاکاری بەتوانا و پەیامنێری تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێز مه‌جید نیزامه‌ددین گلی، بە گەرمی پیرۆزبایی لە خۆتان و لە ڕێگەی ئێوەشەوە لە سەرجەم میدیاکاران و کارمەندانی تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکەین.
بەخشینی ئەم خەڵاتە جیهانییە بە تۆڕی میدیاییی ڕووداو و دەستنیشانکردنی کارە ڕۆژنامەوانییەکانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک یەکێک لە باشترین کارە ڕۆژنامەوانییەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨، جگە لەوەی بەڵگەیەکی سەنگینە بۆ سەرکەوتووییی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە ئاستی جیهانی و لەنێو پێشکەوتنە خێرا و گەورەکانی میدیای سەردەمدا، هاوکات شانازییەکی مەزنیشە بۆ میدیای کوردی کە لە ڕێگەی ڕووداوەوە ببێتە ژمارەیەکی گرنگ لەنێو تۆڕ و دەزگا میدیاییە گرنگەکانی جیهاندا.
تۆڕی میدیاییی ڕووداو مافی خۆیەتی شانازی بەوەوە بکات کە شوێن و پێگەیەکی سەنگینی لەنێو میدیای جیهانیدا هەیە و خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ و سەروەرییەکی گەورەشی بۆ مێژووی بزاڤی میدیای کوردی تۆمار کردووە. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له هه‌موو میدیاكارانى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
سه‌فین موحسین دزه‌یى
وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
9/12/2018