حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 27 APR 2024 04:42 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

MON, 14 JAN 2019 22:42 | KRG Cabinet

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق، كونسولى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكاران پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى‌ بوون، دۆخى سیاسى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان.

به‌ڕێز لودریان وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به‌ سه‌ردانى هه‌ولێر، پشتگیریى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و هیواى پێشكه‌وتن و داهاتوویه‌كى باشترى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیریى به‌رده‌وامیی فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه‌ له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆر و له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا یارمه‌تى دا، هه‌روه‌ها ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساى به‌رز نرخاند كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا پشتگیرى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌رگا دیپلۆماسییه‌كانى به‌ ڕووى هه‌رێمدا كرده‌وه‌ و هه‌ولێر و به‌غداى هاندا بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕا و سه‌رنجیان ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، بارودۆخى ناوچه‌كه‌، وڵاتانى دراوسێ، شه‌ڕى دژى تیرۆر و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ گۆڕییه‌وه.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان